ئەمڕۆ جارێكی یكە لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینێكی نوێی بەخۆیەوە بینی و بەشێك لەهاكەی لەدەستداو گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوودا.
بەگوێرەی بۆرسەی ناوخۆی توركیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، بەهای لیرە جارێكی تر دابەزینی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی و چەند دراوێكی دیكەی بیانی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 779 لیرە، ئەمەش نزمترین ئاستە كە لە مێژوودا بەخۆیەوە ببینێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، لیرەی توركی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوام لە دابەزیندا بووەو ڕێژەی 22%ی كۆی بەهاكەی لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق