ئەمریکا بۆ کڕینی کارەبا لە ئێران مۆڵەتی ٦٠ رۆژی داوەتە عێراق - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمریکا بۆ کڕینی کارەبا لە ئێران مۆڵەتی ٦٠ رۆژی داوەتە عێراق

ئەمریکا بۆ کڕینی کارەبا لە ئێران مۆڵەتی ٦٠ رۆژی داوەتە عێراق


پرس میدیا
ئيدارەى ئەمريكا، ئاشكرايكرد ماوەى لێبوردن لەسەر عێراق بۆ دابينكردنى پێداويستى كارەبا بۆ ٦٠ رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، لە راگەیەنراوێکدا بڕيارەكەى ئاشكراكرد و داواى لە حكوومەتى عێراق كرد كە لە بوارى وزەدا پەيوەستبوونى بە ئێرانەوە كەمبكاتەوە.

لە روونكردنەوەكەدا، ئاماژە بەوە كراوە كە ئەمريكا لە چوارچێوەى ئەو سزايانەى كە لەسەر ئێران جێبەجێيكردووە، ماوەى لێبوردن لەسەر عێراق بۆ دابينكردنى پێداويستى كارەبا بۆ ٦٠ رۆژی دیکە درێژکردووەتەوە. 

بەرپرسێكى وەزارى كە لێدوانى بۆ مێدياكانى ئەمريكا داوە و نەيويستووە ناوى ئاشكرابكرێت وتوويەتى، "ئەم لێبوردنە، بۆ دابينكردنى پێداويستى عێراقە لە وزە بەڵام ئامانج لێى كەمكردنەوەى پەيوەستبوونە بە وزەى ئێرانەوە".

بەرپرسەكە، لە بارەى ئەو ماوەيەى كە دراوە وتى، "لەو بڕوايەداين حكوومەتى عێراق لە ماوەى ٦٠ رۆژدا دەتوانێت لە بوارى وزەدا هەنگاوى باش بنێت بە ئاراستەى دابينكردنى تواناى خۆى لەو بوارەدا".

لە دواى كشانەوەى ئەمريكا لە رێككەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران ئەو وڵاتە زنجيرەيەك سزاى ئابوورى خستە سەر ئێران و رايگەياند كە هەمان سزا دەخاتە سەر ئەو وڵاتانەى هەماهەنگى لەگەڵ ئێران دەكەن.

ئيدارەى ترەمپ، بەهۆى ئەوەى عێراق دراوسێى ئێرانە و لە بوارى وزەدا پەيوەستە بەو وڵاتە جۆرێك لە لێبوردنى لەگەڵ عێراق جێبەجێكردووە، سەرەتا ئەم ماوەيەى بە ١٢٠ رۆژ دياريكردبوو و لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەکە بۆ سێجار درێژکراوەتەوە کە دوایینجاریان ئەمەی ئێستایە کە ٦٠ رۆژە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©