بێگه‌رد تاڵه‌بانی: چەندینجار هۆشداریمان دابوو لە سوتانی دارستانی گۆیژە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: چەندینجار هۆشداریمان دابوو لە سوتانی دارستانی گۆیژە

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: چەندینجار هۆشداریمان دابوو لە سوتانی دارستانی گۆیژە

پرس میدیا

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی له‌باره‌ی سوتانی دارستانه‌كانی سه‌ر شاخی گۆیژه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژەی بەوەداوە، پێشتر چه‌ندین جار هۆشداریمان دابوو لە سوتانی دارستانی گۆیژە  بۆ پاراستنی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌م رۆژه‌ گه‌یشت.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "مخابن گۆیژه‌ی سه‌وز، ره‌ش پۆشكرا، زۆر به‌داخه‌وه‌ به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌شێكی دارستانی گۆیژه‌ سوتا، دارستانی گۆیژه‌ سێ هه‌زار دۆنمه‌ و دارستانێكی گرنگی شاری سلێمانییه‌، له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی و فه‌رمانبه‌رانمان به‌ هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌گه‌ڵ به‌دواداچون له‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ دابون".

ئاماژەی بەوەشکردوە‌، "چه‌ندینجار رێككاری پێویستمان باسكردوه‌ و داوامان كردبو كه‌ هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ پاراستنی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌م دۆخه‌ گه‌یشت".

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستەڕوو‌، "ڕه‌نجی چه‌ندین ساڵی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان به‌ چه‌ند كاتژمێرێك و له‌كه‌مته‌رخه‌می كه‌سانێك كه‌ هه‌ست به‌به‌رپرسیاره‌تی ناكه‌ن به‌م دۆخه‌ی گه‌یاند".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©