توركیا مانگی ده‌ستكردی نه‌وه‌ی پێنجه‌م ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

توركیا مانگی ده‌ستكردی نه‌وه‌ی پێنجه‌م ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات

توركیا مانگی ده‌ستكردی نه‌وه‌ی پێنجه‌م ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات


توركیا کە یه‌كێكه‌ له‌و ٣٠ وڵاته‌ی کە خاوه‌ن مانگی ده‌ستكردنی خۆیانن،‌ ٣٠ی تشرینی دووه‌م Türksat 5A مانگی ده‌ستكردی زانیاریی نه‌وه‌ی پێنجه‌مه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیای تورکیا بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، توركیا له‌ كاروانی مانگه‌ ده‌ستكرده‌ چالاكه‌كاندا، هێشتا سێ مانگی ده‌ستكردی زانیارییدان و سێ مانگی ده‌ستكردنی چاودێری له‌كاركردندان.

توركیا یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی خۆی له‌ ١٠ی ئابی ١٩٩٤ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی ١٢ ساڵ ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبەجێکرد. دواتریش چه‌ند مانگێكی ده‌ستكردی دیكه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كران.

- پرۆسه‌ی دروستكردنی مانگی ده‌ستكردی Türksat 5A و 5B

نه‌خشه‌كێشان و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ردوو مانگی ده‌ستكردی Türksat 5A و 5B كۆمپانیای Airbus D&S له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا ئه‌نجام درا. 

مانگی ده‌ستكردی Türksat 5A دووی تشرینی یه‌كه‌م راده‌ست ده‌كرێت و ٣٠ی تشرینی دووه‌میش ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كرێت. هه‌وڵه‌كانیش چڕ كراونه‌ته‌وه‌ بۆئەوەی Türksat 5B له‌ ٢٠٢١ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكرێت.


ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ ته‌نها بۆ په‌خش به‌كار ناهێندرێت، به‌ڵكو توانایه‌كی مه‌زنیشی هه‌یه‌ له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری تۆڕی ئینته‌رنێتی به‌رفراوان.


كاروانی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی توركیا به‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ نوێیانه‌وه‌ ده‌توانێت پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ئاسیاوه‌ به‌ كۆماره‌ توركییه‌كانه‌وه‌ تا چین درێژ ببنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌فریقا و ئه‌ورووپاش بگرنه‌وه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©