پرس میدیا
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکوومەت بە ئۆنلاین کۆدەبێتەوە و بودجەی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ عێراق تاوتوێ دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەت رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.
دەقی راگەیەندراوەکە
كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلوولی 2020، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی به رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه ده‌چێت.
له (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه تاوتوێ ده‌كرێن:
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به بوودجه و وزه.
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.
- خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
16/9/2020
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق