پرس میدیا
لە هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر ماڵێک لە شاری رۆجستەر لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا، دوو کەس کوژران و ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەرپرسانی شارەکە بڵاویان کردەوە کاتەکانی بەیانی زوو هێرشی چەکداریی کراوەتە سەر خانوویەکی شاری رۆجستەر کە نزیکەی ١٠٠ کەس تیایدا ئاهەنگیان گێڕاوە.
لەو هێرشەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و، ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
باس لەوەیش کرا کە برینداران لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت و کەسیان مەترسی لەسەر ژیانیان نییە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق