شاخی گۆیژە سووتا، بۆ بەخەبەرهێنانەوەی خەڵک تەقە کراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شاخی گۆیژە سووتا، بۆ بەخەبەرهێنانەوەی خەڵک تەقە کراوە

شاخی گۆیژە سووتا، بۆ بەخەبەرهێنانەوەی خەڵک تەقە کراوە



پرس میدیا
بەشێکى زۆرى چیاى گۆیژە لە سلێمانى سوتا و بەهۆى بوونى رەشەبایەکى بەهێزەوە ئاگرەکە بەخێرایى بڵاوبویەوە، بۆ بەخەبەرکردنەوەی دانیشتوانی نزیک لە گۆیژە تەقەیەکی زۆر بە ئاسماندا کرا.

بەرەبەیانىیەکی زووی ئەمڕۆ هەینى ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠  بەشێکى زۆرى چیاى گۆیژە لە سلێمانى سوتا و زیانێکى زۆر بەر سەوزایی چیاکە کەوت..

رێکان جەمال وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سلێمانى بە پرس میدیای راگەیاند، زیاتر لە ١٥٠ تا ٢٠٠ دۆنم زەوی سوتاوە و زیانێکی زۆر بە ناوچە سەوزاییەکانی گۆیژە گەیشتوە.

لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەوە، رێکان جەمال وتی تا ئێستا دیار نییە ئاگرەکە چۆن کەوتووەتەوە لەوبارەوە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سلێمانى وتیشی ئاگرەکە لە بەیانییەکی زوودا کەوتووەتەوە و دوای نزیکەی ٣ کاتژمێر توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن بەڵام بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی چەند رۆژێکە هەڵیکردووە دوبارە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و بەڵام لەلایەن تیمەکانیانەوە کوژێنراوەتەوە.

دانیشتوانى نزیکى چیاى گۆیژە کە لە چەند کۆڵانێکی گەڕەکی کازیوە، لەگەڵ ژمارەیەک پڕۆژەی نیشتەجێبوون پێک دێن، بەهۆى بوونى مەترسى و زۆرى دوکەڵى ئاگرەکەوە، داوایان لێکراوە لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە بەڵام لەبەرئەوەی لە خەودا بوون خەڵکێکی کەم خەبەری بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا سەرەتا بۆ خەبەرکردنەوەی هاوڵاتیان لە دەرگاى ماڵ و شوقەکان دراوە بۆ ئەوەى دانیشتوانی ئەو ناوچانە خەبەرەیان بێتەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى کات درەنگبووە زۆرینەیان خەبەریان نەبووەتەوە هەربۆیە تەقەیەکى زۆر بە ئاسماندا کراوە.

جگەلەتیمەکانی بەرگری شارستانی هەریەکەپۆلیس و ئاسایش و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و لیواکانی سکرتایەت و هاوڵاتیان بەشداریان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا کردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©