پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ تەرمی نازم شاکر ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق لە هەولێرەوە بەرەوبەغدا براو بڕیارە ئەمڕؤ لە مەراسیمێکدا بەخاک بسپێردێت.
ئێوارەی رۆژی هەینی نازم شاکر، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی شار لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.
بەپێی میدیا عێراقییەکان دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی قوە جەویەی عێراقی کە زۆرینەی تەمەنی یاریکردنی نازم شاکر لەو یانەیە بوو رێوڕەسمێک بۆ ماڵ ئاوایی لەو راهێنەرە سازدەکەن و لەوێوە بەرەو گۆڕستان دەچن.
نازم شاکر راهێنەرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بوو، سێ جاریش راهێنەرایەتی یانەی هەولێری کردووە، ماوەی چەند ساڵێکە لە شاری هەولێر دادەنیشێت.
نازم شاکر، ساڵی 1958ی لە بەغدا لەدایکبووە، لە 1975 دەستیکردووە بە یارییکردن، وەک یاریزان لە یانەکانی عومال، جەوییە، لە هەڵبژاردەی لاوانی عێراقیش یارییکردووە، یەکێک بووە لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق لە مۆندیالی 1986ی مەکسیک، لە 1988 بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.
No comments:
Post a comment