پرس میدیا
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند" هەمواری یاسای دادگای فیدراڵی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە لەناو پەرلەمان، دوای خوێندنەوەی دووەم بەم نزیکانە دەنگی لەسەر دەدرێت بۆ پەسەندکردنی".
ئەحمەد کینانی پەرلەمانتارى هاوپەیمانی فەتح بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی راگەیاندووە پەسەندکردنی یاساکە ھەنگاوێکە بۆ زەمینە سازی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.
کیانی وتیشى:" هەمواری یاساکە بە ڕەزامەندی و ڕێککەوتنی سەرجەم قەوارە سیاسییەکان بووە، بۆیە هیچ کێشەیەک نەماوە لەبەردەم تێپەڕاندنی لە پەرلەماندا، بەڵام تا ئێستا وادەی خوێندنەوەی دووەمی هەموارەکە دیاری نەکراوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق