پرس میدیا
بڕیارە ئەمشەو یەکەم روبەڕوبوونەوەی تەلەفیزیۆنی لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن کاندیدانی سەرۆکایەتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
رووبەڕووبوونەوەکە لەزانکۆی کیس وسترن ریسێرڤ لە شاری کلیفلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆ بەڕێوەدەچێت، پێشکەشکاری روبەڕوبوونەوەکە کریس واڵاسی بێژەر لە تۆری فۆکس نیوز دەبێت و لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەن سەرپەرشتیاری دەکرێت.
گرنگی ئەم روبەڕوبوونەیە لەوەدایە کاریگەری دروستدەکات لەسەر ئەو کەسانەی تا ئێستا یەکلایی نەبوونەوەتەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی دووەمی ئەمریکا.
کاتی تەرخانکراو بۆ روبەڕوبونەوەکە ٩٠ خولەک دەبێت و تیایدا شەش بابەت گفتوگۆیان لەبارەوەدەکرێت و هەر بابەتێک ١٥ خولەکی بەردەکەوێت، هەر کاندیدێکیش دوو خولەکی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا پەتای کۆرۆنا و دادگای باڵا و ئابوری و توندوتیژی شارەکان لەسەر بنەمای نەژادی و بێگەردی هەڵبژاردنەکان لە بابەتە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان دەبن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق