لەسەر دۆسێی گەندەڵی دادگا داوای ئامادەبوونی هوشیار زێباری دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەسەر دۆسێی گەندەڵی دادگا داوای ئامادەبوونی هوشیار زێباری دەکات

لەسەر دۆسێی گەندەڵی دادگا داوای ئامادەبوونی هوشیار زێباری دەکات

پرس میدیا 
دەستەی دەستپاکی عیراق لەمیانی پێداچوونەوەی بە مەلەفی گەندەڵیەکانی سەرجەم وەزارەتەکانی عیراق، مەلەفی بەھەدەردانی چەندین ملیۆن دۆلاری وەزارەتی دەرەوەی عیراقی لەسەردەمی هوشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوە ھەڵداوەتەوە.

دڵشاد مەجید رۆژنامەنووس لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە" لەنوێترین ئەو گەندەڵیانەدا.. ھوشیاری زێباری مانگانە لەسەر مووچەی کارمەندن و سەفیر و قونسوڵەکانی ، پارەیەکی زیادی لەدەرەوەی ڕێنماییەکان بۆ ئەو فەرامانبەرانەی وەزارەت سەرفکردوە."

ئەو رۆژنامەنووسە نووسیویەتی"خانمێکیش کە بەرێوەبەری حساباتی وەزارەتە، ھەموو مانگێ بە کتابێک وەزیری ئاگادارکردۆتەوە لەنایاسایی ئەو سەرفکردنەی پارە، وەزیریش تەنیا نووسویەتی ( بینرا)."

کاتێک دەستەی دەستپاکی بەرێوەبەری حساباتی وەزارەت بۆ لێکۆلینەوە بانگ دەکات،ئەو بەڕێوەبەرە، زیاتر لە ( ٥٠) کتابی خستۆتە بەردەم لیژنەکەکە دەڵێت ھەموو مانگێ وەزیری لەوکارە نایاساییە، ئاگادارکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکە"ئێستا ئەم بەڕێوەبەرە گوشارێکی زۆری پارتی لەسەرە، کە ئەو کتابانە بکشێنێتەوەو .. بەڵام تائێستا ھەوڵەکانی پارتی بێسوود بووە، بەڵکو دۆسیەکە ماوەی مانگێکە ڕەوانەی دادگا کراوە، دادگایش داوای لێپرسینەوە لە ھوشیار زێباری دەکات، ھوشیار زێباریش ئامادە نیە ، بێتە بەردەم دادگاکە."

 ھوشیار زێباری لە ساڵی ٢٠٠٣ وە تا ١١ تەموزی ساڵی ٢٠١٤ وەزیری دەرەوەی عیراق بوو، لە ٢٠١٤/١٠/١٨ بوو بە وەزیری دارایی لە ٢٠١٦/٩/٢١ لەلایەن پەرلەمانی عێراق لەسەر گەندەڵی لەپۆستەکەی لادرا و متمانەی لێ سەندرایەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©