هۆشداری تەقینەوەیەکی دیکە لە بەیروت دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هۆشداری تەقینەوەیەکی دیکە لە بەیروت دەدرێت

هۆشداری تەقینەوەیەکی دیکە لە بەیروت دەدرێت

پرس میدیا
میدیا ناوخۆییەکانی لوبنا بڵاویانکردەوە، بەرپرسێکی ئیداری بەندەری بەیرووت هۆشداری ئەوەی داوە کە تەقینەوەیەکی دیکە لە بەندەرەکە رووبدات. 

باسم قەیسی، بەڕێوەبەری گشتی بەشی کارگێڕی و بەرهێنانی بەندەری بەیروت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە ئێستادا چەندین کۆگای مادەی تەقینەوە لە بەندەری بەیروت عەمبارکراون، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە گومرک و لایەنە پەوەنیدارەکانی وڵاتەکەوە کردوە، بە خێرایی ئەو مادانە لە شوێنەکە دەربهێنن.

ئەو بەرپرسەی بەندەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە گومرکی لوبنان بە زوترین کات کۆمانیاکانی بەرپرس لە گواستنەوەی ئەو مادانە ناچاربکات بە خاڵی کردنەوەی کۆگاکان، تا رێگری لە دوبارە بونەوەی روداوێکی هاوشێوەی تەقینەوەکەی چواری مانگی رابردو بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە روداوی تەقینەوەکەی بەندەری بەروت بەردەوامی هەیە کە بەهۆیەوە 182 کەس کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش برینداربون. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©