پرس میدیا
لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی تەرمی خێزانە کوردەکەی بەغدا کە لەلایەن پیاوێکی عەرەبەوە کوژران ئەمڕۆ بەخاک سپێردران.
دوای ئەوەی کە ئێوارەی دووشەممە لە ماڵەکەی خۆیاندا کچە دەرمانسازێک بە ناوی شیلان دارا لەگەڵ دایک و باوکیدا بە کوژراوی دۆزرانەوە، ئەمڕۆ لە رێی سێ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و لەسەر ئەرکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق تەرمەکان گەیشتنەوە شاری سلێمانی و لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی رەشید نوێژیان لەسەر کرا، بەرەو گۆڕستانی گردی سەیوان بەرێکران.
دواتر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرس و کەسوکاری قوربانییەکان، هەرسێ تەرمەکە لە مەزارگەی گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردران.
No comments:
Post a Comment