پرس میدیا
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی بڵاویکردەوە، بۆمبێك بە كاروانێكی ھاوكاری ھێزەكانی ھاوپەیماناندا تەقییەوەو كەسێك بریندار بوو.
لە بەیاننامەیەكدا شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، لە گوندێكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ھاوكاری لۆجستیدا تەقیوەتەوە و زیانی ماددی بەر یەكێك لە بارھەڵگرەكان کەوتووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، جگە لە زیانی ماددی شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکانیش برینداربووە کە هاووڵاتییەکی عێراقییە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق