پرس میدیا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە پارێزگای كەركووك، پێكهێنانی دەستەیەكی نوێی سیاسی بۆ عەرەبی شیعە راگەیەندرا.
دەستەکە بە ناوی (دەستەی هەماهەنگیی عەرەبی) وەك نوێنەری پێكهاتەی عەرەبی شیعە لە پارێزگاكە پێكهێنراوە، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەیان بەوەدا ئەو دەستەیە نوێیە، سەرپشككراوە لەوەی سەبارەت بە دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لە پارێزگاكە و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بەپێی یاسا و دەستوور لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان، دانوستان ئەنجام بدات.
محەمەد ئەللامی ئەندام لە دەستەی هەماهەنگیی عەرەبی، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا داوای لە سەرجەم پێكهاتەكان لە پارێزگای كەركووك و هێزە سیاسییەكان كرد كە یەكریزبن و ناكۆكییەكانیان وەلانێنن و بەشداری لە پرۆسەی دیموكراتییدا بكەن.
راشیگەیاند كە دەستەی هەماهەنگیی عەرەبی لەگەڵ هەر پڕۆژیەكی نیشتمانییدا دەبێت ئەگەر بۆ پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی و چارەسەركردنی قەیرانەكان لە كەركووك بخرێتەڕوو و گوتی: "دەستەی هەماهەنگیی عەرەبی لەگەڵ هەر هەولێكی نیشتمانیی دایە، ئەگەر بۆ سەقامگیریی و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پارێزگای كەركووك بخرێتەگەڕ كە ناونیشانەكەی خۆشەویشتی و پێكەوەژیان بێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق