پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بود جەی ٢٠٢٠ چەند دەبێت؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بود جەی ٢٠٢٠ چەند دەبێت؟

پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بود جەی ٢٠٢٠ چەند دەبێت؟

پرس میدیا
پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق ئەمڕۆ گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران و بڕیارە لە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پرس میدیای وت، پێشبینی دەکەن لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا یەکەم خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاساکە بکرێت پاشان لیژنە پەیوەندیدارەکان بە تایبەت لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆژەکە بدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

بەپێی پڕۆژە یاساکە پشکی هەرێمی کوردستان بە ٪١٢.٦٧ دیاری کراوە کە دەکاتە ١٢.٦٢١ ترلیۆن دینار دەبێت لە بەرانبەردا پێویستە هەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە رەوانە بکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق بە  ١٤٨ تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە.

بەڵام تەنها پشیبینی دەکرێت عێراق تەنها  ٦٧ ترلیۆن دینار دەست بکەوێت کە زیاتر لەسەدا ٩٠ی لە فرۆشتنی نەوتەوە دەبێت، جگەلەوە نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٤٠ دۆلار و ٥١ سەنت دیارییکراوە کە ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت قەبارەی کورتهێنانی بودجەکە زیاد دەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©