مەم بورهان: حكومڕانیی چۆن وادەبێت موچەی موچەخۆران ببڕیت و دەوامی فەرمانبەرانیش زیادبكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مەم بورهان: حكومڕانیی چۆن وادەبێت موچەی موچەخۆران ببڕیت و دەوامی فەرمانبەرانیش زیادبكات

مەم بورهان: حكومڕانیی چۆن وادەبێت موچەی موچەخۆران ببڕیت و دەوامی فەرمانبەرانیش زیادبكات

پرس میدیا

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رەخنە لەبڕیاری درێژكردنەوەی دەوام لەلایەن حكومەتەوە دەگرێت و دەڵێت، ئاخر حكومڕانیی چۆن وا دەبێت بەبێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، موچەی موچەخۆران ببڕیت ودەوامی فەرمانبەرانیش زیادبكەیت.

مەم بورهان قانع، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەنوسینێكدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، " حكومەتی هەرێم بەناوی ئەوەی دەسەڵاتی خۆی پیادەی دەكات، بڕیاردەدات دەوامی فەرمانبەران لە هەفتەیەك دا، بكاتە پێنج رۆژ و لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 3ی پاشنیوەرۆ بێت، دەبێت یاسایش پێشێل نەكات و تەجاوزی دەسەڵاتەكانی خۆی نەكات و دەسكاری موچەی موچەخۆران نەكات، كە مافێكی رەوای هەر موچەخۆرێكە".

ئەوەشی وتووە، " ئاخر حكومڕانیی چۆن وا دەبێت؟! لەولاوە بەبێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، موچەی موچەخۆران ببڕیت و پەرلەمان-یش دەستەوەستان بێـت لە كۆكردنەوەی تەنها 23 ئیمزادا بۆ پرساندنی ئەم حكومەتە".

پەرلەمانتارەكەی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە،" لەملاوە دەوامی فەرمانبەران زیادبكەیت و لەولایشەوە كلك و گوێی موچە شایستەكانیان بكەیت، كە ئەمە شایستەی دارایی هەر موچەخۆرێكە و لەگەڵ بەغدادیش باسی شایستەی دارایی بكەیت، كە بڕوات بە شایستەی دارایی خودی موچەخۆرانی هەرێم نەبێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©