بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلی گەرمایەی ماوە چەند رۆژێکە عێراقی گرتوەتەوە، رۆژی دوشەممەی داهاتو کۆتایی پێبێت.
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، سەرەتای ئەم مانگە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت شەپۆلی گەرما رۆژی دوشەممەی هەفتەی داهاتو کۆتایی پێبێت و بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما تاکۆتایی مانگی ئەیلول لەئاستێکی ناوەندیدا دەمێننەوە.
ئەوەشی ڕوونکردەوە، لەدو هەفتەی داهاتودا پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و پێشبینی شەپۆلی دیکەی گەرما ناکرێت، تەنها لە چەند پارێزگایەکی خواری عێراق پێشبینی دو پلەی سیلیزی بەرزبونەوە لە پلەکانی گەرما دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق