عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی دەست لەکارکێشراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، تکایە فریای سلێمانی بکەون دەیانەوێت سەرجەم سنەوبەرەکانی ڕێگای سلێمانی تاسلوجە بسوتێنن و دواتر بیکەن بە پێشانگی ئۆتۆمبێل و بیفرۆشنەوە بە ١٠٠ ملۆین دۆلار.
دەقی بڵاوکراوەکەی عەلی حەمەساڵح:
بۆ ئەو کەسەی لە خەمی سلێمانیدایە
ئەم شارە شایەنی ئەمە نیە
ماوەی دوو مانگە بە ھەرچی بەرپرس و دەسەڵاتدارە وتومانە تکایە ڕێگا لە سوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین و داگیرکردنی زەویەکەی!
ژمارەیەک دەسەڵاتدار پلانیان داناوە بۆ سوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین بۆ تاسڵوجە...
پلانەکە ئەمەیە:
شەوانە بە دزیيەوە سنەوبەرەکان بسوتێنن ..
پاشان نزیکەی ١٢٠ دۆنم زەوی بکە بە پێشانگای ئۆتۆمبیل و ١٠٠ ملیۆن دۆلار قازانج بکات!!! ..
پاشان لە ڕێگای شارەوانی سلێمانیەوە ڕێگاپێدانی کاتی بۆ وەربگرن!!
تکایە خەمخۆرانی سلێمانی با ڕێگربین لەم تاوان و داگیرکاریە!!
عەلی حەمە ساڵح
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق