وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستانەکان رایگەیاند، پارێزگاری ئێستای کەرکوک دەستی لە هاوردەکردنی عەرەب هەیە بۆ پارێزگاکە.
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان رایگەیاند، "جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ تاکە چارەسەرە بۆ کاتیی هێنان بە کێشە بەردەوامەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، هەروەها راکان جبوری پارێزگاری ئێستای کەرکوک تۆمەتبارە بەوەی عەرەب هاوردەی پارێزگاکە دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە هاوردەکردنی عەرەب بۆ کەرکوک و ئەو ناوچانە، ستەمێکی گەورە لە کوردەکان دەکرێت، بەوەش لە ژیانی سیاسی و ئەمنی دوور دەکەونەوە، هەر بۆیە دەبێت حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەم بابەتە دابنێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق