ئەردۆگان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بۆریس جۆنسن ئەنجامدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەردۆگان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بۆریس جۆنسن ئەنجامدا

ئەردۆگان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بۆریس جۆنسن ئەنجامدا

پرس میدیا
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا،  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ  بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەنجامدا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و بەریتانیا کراوە، ھاوکات ھەڵسەنگاندن بۆ پێشھاتەکانی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، زیادبوونی گرژی بەھۆی "ھێرشەکانی ئەرمینیا بۆسەر ئازەربایجان "و پرسەکانی ناوچەکە کراوە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و جۆنسن ھاوڕابوون لەسەر بەھێزکردن و پێشخستنی ھەماھەنگی لە بواری بەرگریی لەنێوان ھەردوو وڵات.

هاوکات سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھەڵوێستی بێ لایەنانەی بەریتانیا لەبارەی رۆژھەڵاتی دەریای سپی و پشتیوانیکردن لە ھەوڵەکانی ھاریکاری و دیالۆگ بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەموو لایەکە.

ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی لە "ھێرشەکانی ئەرمینیا بۆسەر ئازەربایجان کرد "و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەرمینیا لە ناوچەکانی قەرەباغ و دەوروبەری کە داگیری کردوون بکشێتەوە بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©