ئەمڕۆ 12ی ئەیلول، سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە عێراق و ئێراندا ڕێگەنادات زیارەتکارانی ئێران بەشداری لە یادی چلەی ئیمام حسێن دا بکەن.
حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆماری ئێران ئاشکرایکرد، عێراق ئەوەی ڕاگەیاندووە پێشوازی لە زیارەتکارانی وڵاتان ناکات، وتیشی، "ڕێوڕەسمەکانی چلە لە ناوخۆی ئێرانیشدا سنوردار دەبن و لەژێر چاودێرییەکی وردی تەندوستییدا بەڕێوەدەچن".
بە وتەی سەرۆککۆماری ئێران، ئەمریکا نیگەرانە لەوەی سەرباری قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتین و فشارەکان، ژیان لە ئێراندا ئاساییە و بازاڕەکان کراوەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق