تیک تۆک چی بەسەر دێت؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات



پرس میدیا
کۆمپانیای "بایت-دانس"ی چینی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا نافرۆشرێتە مایکرۆسۆفت.

دوای ئەوەی راگەیاندرا ئەو ماوەیەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ فرۆشتنی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی دیاری کردبوو، درێژناکرێتەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە بارەی هەوڵەکانی کڕینی ئەپڵیکەیشنەکە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە کۆمپانیای "بایت-دانس"ی چینی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا نافرۆشرێتە مایکرۆسۆفت.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی "The Wall Street Journal" هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە کۆمپانیای "بایت-دانس" لەگەڵ کۆمپانیای تەکنەلۆجی "ئۆراکڵ" رێککەوتوە بۆ ئەوەی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکای پێ بفرۆشێت. 

ئەم هەوڵانەش دوای ئەوە هاتن کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە راگەیەندراوێکدا لە سێی ئابی رابردوودا ئەوەی ئاشکرا کردبوو، ئەگەر بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا نەفرۆشرێتە کۆمپانیایەکی ئەمریکی ئەوا لە ١٥ی ئەیلوولەوە ئەو ئەپڵیکەیشنە لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.

هەر هەمان رۆژ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو لەگەڵ کۆمپانیای "بایت-دانس"ی چینی لە گفتوگۆدان بۆ کڕینی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا.

لە کۆتا لێدوانیشدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو ماوەی ئەو مۆڵەتەی تا ١٥ی ئەیلوول درابووە تیک تۆک درێژناکرێتەوە و گوتبووی: "یان بە هۆکاری ئەمنی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە وڵاتەکەمان دادەخەین. یان ئەم ئەپڵیکەیشنە دەفرۆشرێتە کۆمپانیایەکی ئەمریکی". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©