مامۆستایەک: پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دۆخی وێران دەبێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مامۆستایەک: پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دۆخی وێران دەبێت

مامۆستایەک: پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دۆخی وێران دەبێت

پرس میدیا- تایبەت
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێم بڕیاریداوە ئەمساڵ پڕۆسەی خوێندن بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بەشێوەی ئاوێتە ئەنجام بدرێت بە جۆرێک بەشێکی زۆر لە پۆلەکانی خوێندن بە ئۆنلاین وانەکانیان وەردەگرن و چەند قۆناغێکیش لە قوتابخانەکاندا. 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە،مامۆستایان و قوتابیان رەخنەیان لە بڕیارەکان گرت و پێیان وابوو بڕیارەکان بێ ئەوەی دیراسە بکرێن دەرکراون. 

مامۆستایەک پێی وایە وەزارەتی پەروەردە بە دەرکردنی ئەو بڕیارانە تەنیا باری سەر شانی خۆی سووک کردووە گەر نا ئەو بڕیارانە قابیلی جێبەجێکردن نین بۆیە دۆخی خوێندنی ئەمساڵ زۆر وێران دەبێت.

مامۆستا سیروان محمەد مامۆستا لە قوتابخانەی ئەشکان لە قەزای سەیدسادق باس لەوەدەکات ئەو بڕیارانەی پەروەردە دەریکردوون ناکرێت جێبەجێ بکرێن چونکە ئالیەتی جێبەجێکردن لەبەردەستدا نییە و زەمینەی گونجاو بۆ ئەو شێوازی خوێندنە فەراهەم نەکراوە. 

بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی لە پۆلەکاندا و بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان وانەکانیان وەردەگرن باقی قۆناغەکانی تر لە ماڵەوە و بە ئۆنلاین وانەکان دەخوێنن. 
لە حاڵەتی ئاساییدا پڕۆسەی خوێندن دەیان کەم و کورتی هەیە چ جا ئێستا پرسی خۆپارێزی کۆرۆنا هاتووەتەوە ئاراوە
بەڵام وەک مامۆستایان باسی دەکەن لە حاڵەتی ئاساییدا پڕۆسەی خوێندن دەیان کەم و کورتی هەیە چ جا ئێستا پرسی خۆپارێزی کۆرۆنا هاتووەتەوە ئاراوە. 

شیلان تەها مامۆستایەکی قوتابخانەی حەسەر لە گوندی حاجی مارف لە قەزای سەیدسادق، قوتابخانەکەیان سەر بە پەروەردەی سەیدسادقە، شەش پۆلی خوێندنیان هەیە بەهۆی خراپی بیناکەیان و کەمی پۆلەکانەوە ناچارن زیاتر لە ٣٠ قوتابی پۆلی یەکەم لە هۆڵێکی بچووکدا کۆبکەنەوە. 

مامۆستا شیلان دەڵێت قوتابخانەکەی ئێمە زۆر بچووکە چۆن دەتوانین خۆپارێزی لە ناو قوتابیەکاندا جێبەجێ بکەین، ئەو باس لەوە دەکات بینای قوتابخانەکەیان مەرجەکانی خوێندنی ئاسایی تێدا نییە تا بگات بە خوێندنی ئۆنلاین. 

محەمەد کەوڵۆسی بەڕێوەبەری قوتابخانەیە ئەویش هەمان بۆچوونی هەیە، ئەو دەڵێت قوتابخانەکەیان لە هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردەدا ئاستی نایابی بەدەست هێناوە لەگەڵ ئەوەشدا پێداویستی ئەوتۆیان لەبەردەست نییە تا بتوانن بە شێوەی ئۆنلاین وانە بە قوتابییەکان بڵێنەوە. 
 قوتابییەکانم خەرجی رۆژانەی خۆیان بۆ دابین ناکرێت چۆن بتوانم داوایان لێ بکەم هێڵێکی ئینتەرنێتی بەردەوام دابین بکەن
ئەو دەڵێت من قوتابییەکانم خەرجی رۆژانەی خۆیان بۆ دابین ناکرێت چۆن بتوانم داوایان لێ بکەم هێڵێکی ئینتەرنێتی بەردەوام و ئامێرێکی پەیوەندی لاپتۆپ یا مۆبایل بێت بە دەستبخەن 

ئەو وتیشی ئەگەر ئەو پێداویستیانەش بە تەواوی دابین بکرێن دیسان قوتابیان ئامادە نابن، بۆیە ئەو شێوازی خوێندنە بەتەواوی فەشەل دەهێنێت و سەرکەوتوو نابێت. 

بەپێی بڕیارەکانی حکوومەت پێویستە قوتابیان بە ئۆنلاین لە ماڵەوە وانەکانیان بخوێنن بێ ئەوەی هیچ میکانیزمێک بۆ خوێندنی ئۆنلاین دیاریی بکات. 
چەند ساڵێکە پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە واتەی وشە پەکی کەوتووە
مامۆستا سروە خالید سەرپەرشتیارێکی پەروەردەییە، لەسەر پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ وتی، چەند ساڵێکە پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە واتەی وشە پەکی کەوتووە ئەوەش بە ئاستی زانستی خوێندکار و قوتابیانەوە دیارە، سێ ساڵی ڕابردوو مامۆستایان بە هۆی پێنەدانی شایستەکانیانەوە بەردەوام لە بایکۆت و نیوە دەوام بوون تەنیا ئەمساڵ کەمێک باش بوو بەڵام کۆرۆنا ئەویشی تێکدا. 

ئەو دەڵێت ئەو بڕیارانە تەنیا لە ژمارەیەک زۆر کەمی قوتابخانە نمونەییەکانی ناو سەنتەری شارەکاندا پەیڕەو دەکرێن گەرنا لە لادێ دوورەدەستەکاندا هێشتا شەبەکی مۆبایلیان پێ نەگەیشتووە چۆن دەتوانن بە ئۆنلاین وانەکان وەربگرن. 

ئەو سەرپەرشتیارە وتیشی کێشەکە تەنیا شێوازی خوێندن نییە، من دڵنیام لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام مامۆستایان بایکۆت دەکەن و دەستدەکەنەوە بە خۆپیشاندان گەر لێبڕینی مووچەکانیان لا نەبرێت و مووچەکانیان لە کاتی خۆی دابەش نەکرێت. 
سیستمی ئۆنلاین بۆ ١٢ی ئامادەیی نابێتە گرفت
باڵامبۆ حەسەن ئەمساڵ دەچێتە پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئەو پێی وایە سیستمەکە بۆ ئەوان زۆر کێشەی نابێت چونکە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی زیاتر پشت بە خۆیان دەبەستن نەک ئەو وانانەی لە قوتابخانەکان وەری دەگرن. 

پرس میدیا زۆر هەوڵیدا بۆچوونی مامۆستا دڵشاد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەر بەرنامە و کاریان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی نوێی خوێندن وەربگرێت بەڵام بەردەست نەبوو. 

بڕیار وایە ٢٧ی ئەم مانگە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لەسەرتاسەری کوردستان لە پۆلەکانیان دەست بە خوێندن بکەن، و قوتابیانی بنەڕەتیش لە ١٠ی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکەن. 

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵنەکراوە و مەترسی ئەوە هەیە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرما ئامارەکانی کۆرۆنا زیاتر بن و زۆرتر تەشەنە بسەنێت. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©