سلێمانی.. بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ لە ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سلێمانی.. بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ لە ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا

سلێمانی.. بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ لە ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا



پرس میدیا
له‌سه‌ر زانیاریی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ ماڵێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆری نایاساییدا گرت.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر زانیاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆرۆاوجۆری نایاساییدا گرتووه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كراون.

وتیشی، پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر بۆ چوونه‌ ماڵه‌كه‌ و پشكنین، ده‌ركه‌وت بڕێكی زۆر ده‌رمان به‌شێوه‌ی نایاسایی هاورده‌كراوه‌ و له‌و ماڵه‌وه‌ به‌سه‌ر كڕیاره‌كاندا دابه‌شده‌كرێت، ده‌رمانه‌كانیش لە زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، به‌هێزكردنی جه‌سته‌، نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان، ڤیتامین C و نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان پێكهاتبوون.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەشكرد، به ‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌رمانه‌كاندا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©