پرس میدیا
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا دۆلار بە شێوەی بازاڕی كراوە دەفرۆشێت هەموو ئەوانەش كە مۆڵەتی فەرمییان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین بەشداریی ئەو پرۆسەیە بکەن.
لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان كە ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئەیلوول بڵاویکردەوە هاتووە "لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووریی بووە و گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت".
وەزارەتی دارایی گرووپێكی ئەلیكترۆنی بۆ ئەو مەبەستە كارا دەکات كە "سەرجەم بانكە ئەهلییەكان، كۆمپانیاكان و نووسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمییان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشداری تێدا بکەن".
وەزارەتی دارایی لە راگەیێندراوەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە ئەو بڕیارە "لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری، رەخساندنی هەلی وەك یەكە بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتییە".
No comments:
Post a comment