وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پۆلی یەکەم و دوەمی بنەڕەتی لە 10/10/2020 لەناو پۆلدا دەست بەخوێندنی ساڵی نوێ دەکەن.
د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پۆلی یەکەم و دوەمی بنەڕەتی لە 10/10/2020 لەناو پۆلدا و بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەست بەخوێندنی ساڵی نوێ دەکەن.
سەبارەت بە خوێندنی پۆلەكانی دیكەش وتی، بۆ قۆناغی 3ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی، بەشێوەی ئەلكترۆنی خوێندنیان دەستپێدەكات، هەروەها پۆلی 12ش لە 27ی ئەیلول بەشێوەی راستەوخۆ لەناو پۆلدا خوێندنیان دەستپێدەكات و دەبێت مەتر و نیوێک لەنێوانیان بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق