نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤١ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی تەکساسیش بە ٤٠ دۆلار و ٢٨ فرۆشرا.
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە ٤١ دۆلاردا جێگیر بووە، سەرەتای ئەم مانگە نەوت تا ٤٦ دۆلار بەرزبوویەوە بەڵام دیسان نرخەکەی لەدەستدایەوە و دابەزییەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی چالاکییە ئابوورییەکان نرخی نەوت ناجێگیری تێکەوتووە و ناوبەناو بەشێکی زۆر لە نرخەکەی لەدەستدەدات.
No comments:
Post a comment