كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی : راسپاردەكانی عەلی سیستانی جێبەجێ دەکەین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی : راسپاردەكانی عەلی سیستانی جێبەجێ دەکەین

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی : راسپاردەكانی عەلی سیستانی جێبەجێ دەکەین



پرس میدیا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند پاڵپشتی لە راسپاردەكانی مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی دەكات و جەختیش دەكاتەوە كە بە جێبەجێكردنی پێنج مەرج دەتوانێت پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، بەڕێوەببات.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە راگەیەندراوەكەی مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی كە دوێنێ‌ یەكشەممە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت بڵاوكرابوویەوە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاندووە كە لێدوانەكانی عەلی سیستانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا ئەنجامبدرێت، بەڵگەیەكی روونە لەسەر ئەوەی كە مەرجەعی باڵا گرنگییەکی زۆر بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دەدات، هەروەها هانی هاووڵاتییانیشی داوە كە بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا، بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پابەندبوونی خۆی بۆ كاركردن و جێبەجێكردنی ئەركە دەستوورییەكەی دووپات كردووەتەوە و رایگەیاندووە كە بەجێبەجێكردنی پێنج مەرج، ئامادەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەببات.

بەپێی راگەیەندراوەكە یەك لەو مەرجانە ئەوەیە كە دەبێت ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەزووترین كات یاسای هەڵبژاردنەكان پەسەند بكات و لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبكرێتەوە چونكە ئەوە دەبێتە چوارچێوەیەكی یاسایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

باس لەوەیش كراوە كە دووەم مەرج ئەوەیە، دەبێت ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگدان لەسەر یاسای دادگای فیدرالی تەواو بكات، چونكە دادگای فیدرالی تاكە لایەنە كە دەسەڵاتی یاسایی پێ دراوە لەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە پەسەند بكات.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو مەرجێكی دیكە كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دایناوە ئەوەیە، دەبێت حكوومەت بوودجەیەكی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە تەرخان بكات، هەروەها پێدوایستەكانی كۆمیسیۆنیش لەوباریەوە دابین بكات بۆ ئەوەی بتواندرێت پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە لە وادەی دیاری كراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

هەروەها مەرجێكی دیكەی كۆمیسیۆن ئەوەیە، دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرانی گشتیی كە لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمیسیۆنەوە دەست نیشانكراون، پەسەند بكات.

بەپێی راگەیەندراوەكە داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، رێكخراوەكانی دیكەی نێودەوڵەتیی دەكات كە یارمەتی و پاڵپشتی پێشكەش بكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگەر كە نوێنەرایەتی راستەقینەی ئیرادەی گەلی عێراق بكات.

دوێنێ‌ یەكشەممە مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت رایگەیاندبوو، هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت زۆر گرنگە و دەبێت رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی بگیرێتەبەر، هەروەها هانی دەنگدەرانی دابوو كە بەشێوەیەكی بەرفراوان بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا، بكەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©