پرس میدیا
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئەیلول، پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و خوێندنەوە و دەنگدان بۆ پڕۆژە یاسای لە ئەستۆ گرتنی فەرمانبەرانی هەرێم و ماف و ئەرکی نەخۆش بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە،بەرنامەی کاری پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌رۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 15/9/2020، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگێشتنامەی ئاڕاستەی ئەندامانی پەرلەمان کردووە کە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن بۆ خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە.
No comments:
Post a Comment