ئەفغانستان.. جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئەفغانستان لە تەقینەوەکەیەکدا بریندار بوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەفغانستان.. جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئەفغانستان لە تەقینەوەکەیەکدا بریندار بوو

ئەفغانستان.. جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئەفغانستان لە تەقینەوەکەیەکدا بریندار بوو



پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەمروڵڵا ساڵح جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئەفغانستان،  لە هێرشێکدا کە کرایە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی برینداربوو.

تاریق ئاریەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان،  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند هێرشەکە لە میانی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی جێگری یەکەمی سەرکۆماردا بە ناوچەی تایمانی کابول-دا، ئەنجامدراوە.

تاریق ئاریەن باسی لەوە کرد لە هێرشەکەدا، ئەمروڵڵا ساڵح دەستی برینداربووە و بەپێی ئامارە بەراییەکانیش ١٠ س کوژراون و ١٢ی دیکەیش برینداربوون.

ئەمروڵڵا ساڵح لە راگەیەنراوێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە ''لە هێرشەکەدا دەستم برینداربووە، ئەو جۆرە هێرشانە ناتوانن ببنە بەربەست لەبەردەم خەباتدا''.

لە کاتێکدا بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە جامی بیناکانی دەورووبەری شوێنی رووداوەکە شکاون، هاوکات تەواوی ئەو شەقامانەش داخراون کە دەچنە ئەو شوێنە.

تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە رانەگەیاندووە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©