پرس میدیا
هەوڵێکی ژەهرخواردکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە شکستی پێهێنرا و ئێستا ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.
میدیای ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لە رێگەی پۆستەیەکەوە بڕێک ماددەی ژەهراوی نێردراوە بۆ کۆشکی سپی و ئامانجی ئەوە بووە بگاتە ئۆفیسی سەرەکی دۆناڵد تڕەمپ.
بەپێی زانیارییەکان کەسانی نەناسراو گیای گەرچەکی ژەهراوییان کردووەتە ناو پۆستەکەوە ورەوانەی کۆشکی سپییان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەر لە گەیشتنی بە کۆشکی سپی دوو پشکنینیان بۆ کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە ژەهراوییە.
رووەکی گەرچەکی ژەهراوی پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندی ژەهری تێدایە و لە کردەوەی تیرۆریستیدا بەکاردەهێنرێت، ئێف بی ئای دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق