میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ دانیشتنێکی دیکەی دادگایی‌کردنی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بەڕێوەچووە.
یوکسەکداغ بە تۆمەتیبه‌تۆمه‌تی "به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی"، "پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"، "به‌رهه‌ڵستیكردنی یاسای گردبووونه‌وه، رێپێوان و خۆپیشاندان"، "هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینه و دوژمنایه‌تی" و "هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" دادگاییدەکرێت.
له دانیشتنێک دا كه له ١٦هەمین دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، بە ئامادەبوونی پارێزه‌رانی یوکسەکداغ و فیگەن یوكسه‌داغ بەهۆی کۆرۆناوە له‌ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئەنجامدرا.
دەستەی دادگا بڕیاریاندا لە دانیشتنی داهاتوودا لێدوانی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ وەرگرن بۆ بەرگریکردن لە خۆی لەگەڵ ئەوەشدا دادگا رەتی کردەوە یوکسەکداغ ئازاد بکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق