کێشە ناوخۆییەکانی گۆڕان سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی جارێکی تر گۆڕی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کێشە ناوخۆییەکانی گۆڕان سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی جارێکی تر گۆڕی

کێشە ناوخۆییەکانی گۆڕان سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی جارێکی تر گۆڕی


پرس میدیا
دوای دوو هەفتە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، جارێكی تر هەڵبژاردن بۆ ئەو پۆستە كرایەوەو گوڵستان سەعید بە سەرۆكی فراكسیۆنەكە هەڵبژێردرا ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت گۆڕانکارییەکە بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکەوەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ جاری دووەم لەماوەی دوو هەفتەدا، هەڵبژاردنی بۆ دیاریكردنی سەرۆكی فراكسیۆنەكە ئەنجامدا.

هەفتەی رابردووش فراكسیۆنی گۆڕان لە هۆڵی فراكسیۆنەكە لە پەرلەمانی كوردستان، دابان محەمەد-ی وەك سەرۆكی فراكسیۆن لەشوێنی (عەلی حەمەساڵح) هەڵبژارد.

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان کە پێی باش نەبوو ناوی بڵاوبکرێتەوە بەپرس میدیای وت بەهۆی کێشەکانی ئەم دواییەی ناو بزوتنەوەکەوە دووبارە گۆڕانکاری لەسەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕاندا کرا.

ئەندامەکەی فراکسیۆنی گۆڕان وتی لە هەڵبژاردنی ئەمرۆدا لە كۆی (12) ئەندامی فراكسیۆنەكە، گوڵستان سەعید (6) دەنگ و دابان محەمەد (6) دەنگیان بەدەستهێنا.

 بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دوو كاندید یەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)بوو دەنگەكانیان یەكسان بوو، ئەوا ئەولەویەت بۆ کاندیدە (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەندكردو (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©