سبەی وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 سبەی وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

سبەی وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

پرس میدیا

بڕیارە سبەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ تاوتوێ کردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە پرس میدیای وت، سبەی سێشەممە ٨ی ئەیلوول شاندەکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق کۆدەبنەوە.

سەردانی شاندی هەرێم بۆ تەواوکردنی ئەو زنجیرە گفتوگۆیانەیە کە پێشتر ئەنجامدراون و تێیدا میکانیزمی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان دەستنیشان دەکرێت.

هاوکات وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات چونکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بڕیار بوو شاندەکە ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بەغدا بکات بەڵام بەهۆکارێکی نادیار بۆ رۆژی سێشەممە دواکەوت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©