کازمی ئەم بەیانیە چی کردوە بەرلەهاتنی بۆ هەولێر - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کازمی ئەم بەیانیە چی کردوە  بەرلەهاتنی بۆ هەولێر

کازمی ئەم بەیانیە چی کردوە بەرلەهاتنی بۆ هەولێر

پرس میدیا

کازمی ئەم بەیانیە چی کردوە؟ بەرلەهاتنی بۆ هەولێر

 د.بەختیارشاوەیس

 کاتژمێر 10 ی بەیانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق ، بۆیەکەمینجار سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و گەشتەهەولێر بڕیارە هەریەک لەپارێزگاکانی سلێمانی و دهۆکیش بەسەر بکاتەوە و سەردانی خاڵەسنووریەکانی برایم خەلیل و باشماخ بکات.

 وەک چۆن لەماوەی ڕابردوو خاڵەسنوریەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری بەشێوەیەکی مەیدانی بەسەرکردەوە و داهاتەکانیانی ڕێکخستەوە و بەمەش ڕۆژانە چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ داهاتی دەوڵەت گەڕاندەوە و لەچنگی میلیشیا گەندەڵەکانی دەرهێنا.

 ئەوەی جێگەی سەرنجە لەنێوان کاتژمێر 8 بۆ 9 ی بەیانی کازمی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی لەخوێندنەگەی مەنسور و ئامادەیی کچانی بەغداد بەسەرکردوەتەوە و لەنزیکەوە لەڕەوشی خۆپارێزی هۆڵەکان و تەندروستی خوێندکاران و چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکان کۆڵیوەتەوە. 

لەیەک ڕۆژدا، کازمی لەپەروەردە بۆ چارەسەری کێشەی سیاسی و دارایی و دەستوری، لەنێوان بەغداد و هەولێر و سلێمانی و دهۆک، دەیەوێت پەیامێکی جیاواز بداتە ناوخۆی عیراق و جیهانی دەرەوە. 

بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ بەپاڵەوانکردنی هیچ کەسێک نیم، بەڵام ئەم هەنگاوانە جێگەی بەهەند وەرگرتن و دەبێت پەلەنەکەین لەسەر کازمی بۆ بڕیاردانی کۆتایی، چونکە زۆرمان دی و ئەوە دەرنەچون کازمی لەم جوڵانەی دەیەوێت بڵێ، کە دەوڵەت و خەڵک لەپشتی لاپتۆپی کۆمپیوتەرەکەت بەڕێوە نابرێ، دەبێت لەناخی خوارەوەی ئازارەکانی میللەتەکەت بژیت، جا ئەگەر ئەو ئازارە لەناو هۆڵێکی تاقیکردنەوەی خوێندکاران یان ، خاڵێکی گومرکی بێت لەوپەڕی سنووری وڵات. 

دكتور به ختيار شاويس
 ئه ندامي پرلماني عيراق



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©