"لێشاوێك له‌ داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له‌ سلێمانى ده‌ستى پێكردووە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"لێشاوێك له‌ داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له‌ سلێمانى ده‌ستى پێكردووە"

"لێشاوێك له‌ داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له‌ سلێمانى ده‌ستى پێكردووە"


پرس میدیا 

دابان محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "لێشاوێك له‌ داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له‌ سلێمانى ده‌ستى پێكردوه‌" 

دابان محەمەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسینێکی لەسەر دابەشکردن و داگیرکردنی زەوی کشتوکاڵی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه‌ و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه‌، ده‌ستى بۆ ببرێت! له‌ دواى خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌م سنوره‌دا، ئه‌م پرسه‌ بوه‌ به‌ كه‌یسێكى قورسى به‌هه‌داردان و گه‌نده‌ڵى و سه‌رچاوه‌ى دارایى و ده‌وڵه‌مه‌ندبونى" 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان راشیگەیاندوە،"به‌ ئامێرى پێشكه‌وتو و له‌ ئاسمانه‌وه‌ زه‌وى ئیفراز ده‌كرێت! به‌ ده‌غڵ و دانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ زه‌وییه‌وه‌ ده‌كرێت، به‌ سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه‌ نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌كێشرێت، فشار له‌ خاوه‌ن زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان ده‌كرێت، یان ڕازبن به‌ پارچه‌ پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیان، یان داگیرده‌كرێت" 

دەشڵێت،"ڕشتنى ئه‌م ئاوه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى دیاره‌، كه‌ زۆر كه‌س پێى تێخستوه‌، خه‌م ساردى و بێ ده‌سه‌ڵاتى و چاوپۆشى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى خۆجێى له‌ ئاست ئه‌م ده‌ستدرێژى و داگیركارییه‌ له‌ سلێمانى، ئێمه‌ ده‌باته‌ قۆناغێكى تر بۆ ڕاگرتن و چاره‌سه‌ر، كه‌ سیاسیه‌." 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان باس لەوە دەکات،"چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى وحكومی، كه‌ ناوى به‌رپرسه‌كان و بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵه‌كانیش لاى ئێمه‌ ئاشكرایه‌." و بەم شێوە شوێن و ناوەكانی خستوەتەرو: 

ئاوباره‌ (د.ت) 

ڕێگاى تاسڵو،جه‌ سوتاندى سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له‌ 120 دۆنم 

ته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ به‌ هاوبه‌شى ( د.ت) (ه.ح) 

به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ى كاره‌باكه‌ زیاتر له‌ هه‌زار دۆنم ( ه.ح) 

به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ ( ه.ح) 

ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى (د.ت) 

به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ (ه.ح) 

زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان و ... 

ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (د.ت) 

کانى گۆمه‌ تا تانجه‌رۆ به‌ هاوبه‌شى (د.ت) (ه.ح) 

خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح) 

خه‌لیفاوا (ه.ح) كه‌ زیاتر له‌ 100 پارچه‌ زه‌وى كراوه‌ به‌ناوى یه‌ك ئافره‌ته‌وه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©