عێراق.. ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان دەستپێدەکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق.. ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان دەستپێدەکاتەوە

عێراق.. ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان دەستپێدەکاتەوە



پرس میدیا
حکوومەتی عێراق بڕیاریدا لە رۆژی ١٢ی ئەیلوولەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان دەست پێبکاتەوە دوای ئەوەی لە مانگی ئاداری رابردووەوە بەهۆی رێککارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران.

عومەر وائیلی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران ژمارەیەک بڕیاری تایبەت بە دۆخی کۆرۆنا لە عێراق دەرکران.

عومەر وائیلی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە لیژنەکە بڕیاریداوە بە دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لە هەموو رۆژەکانی هەفتەدا.

لە ٨ی ئاداری رابردوو، دەستەی دەروازە سنوورییەکان بڕیاریدا بە داخستنی پێنج دەروازەی سنووری وشکانی لەگەڵ ئێران کە هەریەک لە دەروازەکانی شەلامچە لە پارێزگای بەسڕە، شەیب لە پارێزگای میسان، زرباتییە لە پارێزگای واست، مونزرییە و مەندەلی لە پارێزگای دیالە بە ڕووی ئاڵوگۆڕی بارزگای لەگەڵ ئێران.

ئەندامی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی راشیگەیاندووە، بڕیاردراوە بە کردنەوەی چێشتخانە و رێستوڕانتەکان بە پابەندبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی.

عومەر وائیلی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەرکراون لە رۆژی ١٢ی ئەیلوولەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©