ناوەڕۆکی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ و محەمەد حه‌لبوسی‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ناوەڕۆکی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ و محەمەد حه‌لبوسی‌

ناوەڕۆکی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ و محەمەد حه‌لبوسی‌

پرس میدیا

ئەمرۆ، چوارشەممە 2ی‌ ئه‌یلول، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، له‌ سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌ به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عیراق له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عیراق كۆبووه‌وه‌.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك په‌رله‌مانی‌ عیراق ڕایگەیاند، " حەلبوسی پێشوازی كرد لە بارزانی ولەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی دۆخی تەندروستی و كاریگەرییەكانی‌ لەسەر باری ئابوری وڵات كرا".

ئەوەش خراوەتەڕوو، " لەدیدارەكە تاوتوێی خشتەی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لەگەڵ گرنگترین یاساكان بۆ قۆناغی داهاتوو، لە نێویاندا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، كە پێشتر ئەنجومەن دەنگی لەسەر دابوو، لەگەڵ گرنگی یەكلایی كردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و چەند یاسایەكی تر.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "جەخت كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەكان و چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستور و كاركردن بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و هەماهەنگی بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانەكان و بوژانەوەی وڵات".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©