هاوپەیمانی فەتح: هێزە سیاسییەكان نەگەیشتوون بە رێككەوتن سەبارەت بە فرەبازنەیی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هاوپەیمانی فەتح: هێزە سیاسییەكان نەگەیشتوون بە رێككەوتن سەبارەت بە فرەبازنەیی

هاوپەیمانی فەتح: هێزە سیاسییەكان نەگەیشتوون بە رێككەوتن سەبارەت بە فرەبازنەیی



پرس میدیا
فراكسیۆنی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لە دانیشتنی سبەی پێنجشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەبارەت بە پاشكۆی یاسای هەڵبژاردنەكاندا گفتوگۆ دەكرێت و ئاماژە بەوەش دەكات كە تا ئێستا هێزە سیاسییەكان لەسەر شێوەی فرەبازنەیی ناكۆكن و لەوبارەوە نەكەیشتوون بە رێككەوتن.

لەوبارەوە فالح خەزعەلی ئەندامی فراكسیۆنی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد تا ئێستا هێزە سیاسییەكان لەسەر شێوەی فرەبازنەیی ناكۆكن و لەوبارەوە نەكەیشتوون بە رێككەوتن و وتی:"لە دانیشتنی سبەی پێنجشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، سەرجەم بۆچوونەكان لەسەر فرەبازنەیی دەخرێنەڕوو".

فالح خەزعەلی ئاماژەی بەوەیش دا كە بۆچوونی جیاز لەسەر شێوەی فرەبازنەیی هەڵبژاردن هەیە و وتی:"كەسانێك دەڵێن كە فرەبازنەیی هەڵبژاردن، كەسانی سەربەخۆ بێ بەش دەكات لە سەركەوتن و بۆچوونێكی دیكەش پێیوایە كە سەرمایەدار دەبێتە فەرمانڕەوا، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرنەكەوتنی كەسانی لێهاتوو و سەربەخو، بەڵام بۆچوونی دیكەیش هەیە كە پشتیوانی فرەبازنەیی دەكات و پێیوایە دەنگی دەنگدەر و كاندید كراو تیایدا دەستبەر دەكات".

پێشتر سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای لە سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران كردبوو كە كۆبوونەوەی چڕ سەبارەت بە فرەبازنەیی لە یاسای هەڵبژاردنەكاندا ئەنجام بدەن. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©