لە ماوەی رابردوودا لێدوانێك بە ناوی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێك كەناڵی میدیایی بڵاوبوویەوە، نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانیش رەتی دەکاتەوە ئەو لێدوانە راست بێت.
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی لێدوانێکی لیوا چەتۆ سالح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە دەوام ئاماژەی بەوەکرد، "لە ماوەی رابردوودا لێدوانێك بە ناوی لیوا چەتۆ سالح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەران لە هەندێك میدیا بڵاوبوویەوە، لەبەر هەستیاری دۆخەكە لێكۆڵینەوەیان لەم بابەتە كردووە و بۆیان دەركەوتووە كە بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، وەكو خۆشی دەڵێت ھیچ جۆرە لێدوانێکی نەداوە".
ئەمەش نیگەرانی لیوا چەتۆ سالح بریکاری وەزارەتی ناوخۆی لێکەوتەوە و بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک بڕیارە ناوبراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونکردنەوە بدات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق