حەشدی شەعبی دژی پێکهێنانی ژوورە هاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حەشدی شەعبی دژی پێکهێنانی ژوورە هاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقە

حەشدی شەعبی دژی پێکهێنانی ژوورە هاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقە



پرس میدیا
وتەبێژێکی حەشدی شەعبی رایگەیاند دژی پێکهێنانی ژووری هاوبەشی ژوورە هاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقن بەو پێیەی ناوچە دابڕێنراوەکان پێویستیان بە هێزی پێشمەرگە نییە. 

عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی رایگەیاند هێزی پێویست لەو ناوچانە بوونی هەیە، کە داعش جم و جۆڵی تێیاندا هەیە و هێرشیان تێدا ئەنجام دەدات، بەڵام گرفت نەبوونی هەماهەنگیە لەنێوان هێزەکان. 

عەلی حسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی، پێکهێنانی ژووری هاوبەشی لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان ڕەتکردەوە، ئاماژەی بەوەکرد شەڕ و هێرشی گەورە لە ئارادانیە، تا ناوچەکە پێویستی بە ناردنی پێشمەرگە بێت، وتی"داواکردنی گەڕانەوەی پێشمەرگە سیاسیە نەک ئەمنی، چونکە هەڵبژاردن نزیکە." 

وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە " شەوی ڕابردوو، داعش لەگوندی بەشیر کوڕی سەید قەمبەر متمانەپێکراوی مەرجەعیەتیان کوشتووە، لەخانەقینیشن هێرشیانکردووەتە سەر حەشد. 

دوای کوژرانی کوڕی سەید قەمبەری متمانەپێکراوی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق حەسەن تۆران جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە بەیاننامەیەکدا، داوای ناردنی هێزی لە حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام عەلی حسێنی وتی"ناردنی هێز پێویست نیە، بوونی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکان پێویستە، هەروەها ئەو ئاوارانەی بۆ گوندەکان گەڕاونەتەوە، دەبێت لە ناسنامەیان بکۆڵرێتەوە." 

دەربارەی هاتنی هێزێکی زۆری داعش لەسوریاوە بۆ عێراق، وتەبێژەکەی حەشدی شەعبی وتویەتی"سنوری نێوان عێراق و سوریا توندوتۆڵ نیە، تا هێز هاتووچۆ نەکات."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©