وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی دەوامی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی دەوامی دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی دەوامی دەرکرد



پرس میدیا
ئه‌مڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران ده‌ركرد.

به‌گوێره‌ی نووسراوێك كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كان كراوه‌، تێیدا هاتووه‌ "بۆ مەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكار و قوتابیان، پێویستە لە زانكۆ و پەیمانگەكان لەكاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن (2020-2021)، رێكارو ڕێنمایی تەندروستییه‌كان جێبەجێ‌ بكرێت".

رێكارو رێنماییه‌كانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كه‌ لە 21 خاڵدا كۆكراوه‌ته‌وه‌، جه‌خت له‌ پابەندكردبوونی مامۆستايان و فەرمانبەران و خوێندكار و قوتابییەكان بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆی له‌ بەستنی ماسك و ده‌ستكێش و دروست نه‌بووین قه‌ره‌باڵغی ده‌بینێته‌وه‌.

لە نوسراوەکەدا هاتووە‌ پێویسته‌ له‌سه‌رجه‌م پرسگه‌ و ده‌روازه‌كانی زانكۆو یه‌یمانگه‌كان مه‌وادی پاكژكەرەوە (تەعقیم) دابین بكرێت و هه‌روه‌ها پشكنینی پلەی گەرمی بۆ هه‌مووان بكرێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©