دوایین تۆمەتباری دۆسێی هۆقەبازی هەولێر ئازادکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوایین تۆمەتباری دۆسێی هۆقەبازی هەولێر ئازادکرا

دوایین تۆمەتباری دۆسێی هۆقەبازی هەولێر ئازادکرا

 


پرس میدیا 
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پرس میدیای راگەیاند سدقی برادۆستی کوڕی کەریم خان برادۆستی کە لەلایەنی ئاسایشی پارتی لەسەر دۆسێی  کوژرانی فەرماندەکەی میتی تورکیا لە هەولێر دەستگیرکرابوو ئازدکرا.

بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا، تەواوی ئەو کەسانەی لە سەر دۆسێەکە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرابوون هیچیان لەسەر ساخ نەبووەتەوە بۆیە ئازادکراون.

لە ١٧ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٩، لە هێرشێکی چەکدارییدا لە رێستۆرانتی هۆقەباز لە شاری هەولێر، کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و دوو کەسی دیکە کوژران، لەسەر رووداوەکە ئاسایشی پارتی ژمارەیەک کەسی دەستگیرکرد.


ئەمە لە کاتێکدایە ١٠ی شوباتی ئەمساڵ دادگای هەولێر لەسەر دۆسیەکە سزای دوو ساڵ زیندانیی بۆ هەریەک لە (سدقی کەریم خان برادۆستی، رەجەب باقی برادۆستی و ئەیوب ئیبراهیم برادۆستی) دەرکرد و (سەنار هاشم)یش سزای یەک ساڵ زیندانیی سزادا.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©