یەختێک بە ٨٠ کۆچبەرەوە نقومبوو کە ژمارەیەکیان کوردن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەختێک بە ٨٠ کۆچبەرەوە نقومبوو کە ژمارەیەکیان کوردن

یەختێک بە ٨٠ کۆچبەرەوە نقومبوو کە ژمارەیەکیان کوردن



پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئەلوولی ٢٠٢٠ یەختێک بە زیاتر لە ٨٠ کۆچبەرەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دوورگەی کریت نقوم بووە. 

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان بە پەلە گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکە و توانیویانە ٥٧ کۆچبەر ڕزگار بکەن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش پۆلیسی یۆنان چوار تەرمی دۆزیوەتەوە کە دوو ئافرەت و دوو منداڵی تەمەن ٦ و ٧ ساڵانن.

دەزگای لوتکە رایگەیاندووە کۆچبەرەکانی ناو یەختەکە لە کورد، ئەفغانی، پاکستانی، بەنگلادیشی و سۆماڵی پێکهاتوون.

هێشتا تەواوی ژمارەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و هێزی دەریاوانی تا ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوام دەگەڕێن بە دوای کۆچبەری دیکەدا.

بە پێی ئاژانسێکی یۆنانی، ١٧ کۆچبەری دیکە نادیارن بەڵام وەزارەتی دەریاوانی یۆنان ژمارەکەی پشتڕاست نەکردوەتەوە چونکە هێشتا دڵنیا نین لە ژمارەی ڕاستەقینەی سەرنشینەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©