كازمی وه‌ڵامی پێشنیازه‌كانی موقتەدا سەدری دایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كازمی وه‌ڵامی پێشنیازه‌كانی موقتەدا سەدری دایەوە

كازمی وه‌ڵامی پێشنیازه‌كانی موقتەدا سەدری دایەوە

پرس میدیا

سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له‌ رێگه‌ی تویته‌وه‌ وه‌ڵامی پێشنیازه‌كانی سه‌دری دایه‌وه‌.

موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئەمڕۆ هەینی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، "پێویستە لیژنەیەكی ئەمنی، سەربازی و پەرلەمانی بۆ لێكۆڵینەوە لەو پێشێلكارییە ئەمنییەكانی عێراق و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتان و دامەزراوە دەوڵەتییەكانی عێراق پێكبهێنرێت".

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له‌ رێگه‌ی تویته‌وه‌ وه‌ڵامی سه‌دری دایه‌وه‌ و نوسیوویه‌تی، "ئێمە پشتیوانی لەو پێشنیارانە دەکەین کە بەڕێز موقتەدا سەدر دایناوە بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی ئەمنی و سەربازی و پەرلەمانی، بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە ئاسایش و ناوبانگ و پابەندبوونە نێودەوڵەتیەکانی عێراق دەکرێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "جەخت لەوە دەکەین کە دەستی یاسا لە سەرووی دەستی کەسانی دەرەکییە، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چه‌ك به‌ده‌ست و یاخیبوون هیچ شوێنێکیان لە عێراقدا نییە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©