پرس میدیا -تایبەت
سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەی دوو ساڵە لە زینداندایە هەڵوەشایەوە.
هۆشمەند عەلیپور زیندانی سیاسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئێران لە شاری سنە لەگەڵ هاوڕێیەکی دەستگیرکرا، هۆشمەند بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەو هێزانەی کە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانن سزای لەسێدارەدانی بۆدەرچوو.
باوکی هۆشمەند پێشتر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە داوای کرد کوڕەکەی ئازاد بکرێت و بەوپێیەی تەواوی دانپێدانانەکانی لەژێر ئەشکەنجەدا لێوەرگیراوە.
بەپێی وتەکانی باوکی هاوڕێکەی کە لەگەڵ هۆشمەند دەستگیرکرابوو بە پێنج ساڵ زیندانی سزا دراوە و ئێستا ئازاد کراوە.
هاوکات ئەمڕۆ هەژار عەلیپور برای هۆشمەندی دەستگیرکراو لە تویتەر بڵاویکردەوە کە دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی هۆشمەندی هەڵوەشاندووەتەوە.
هاشتاگی هۆشمەند بپارێزن بە زمانی ئینگلیزی ترێندی جیهانی وەرگرتووە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوا لە ئێران دەکەن هۆشمەند لەسێدارە نەدرێت.
#مصطفی_علیپور پدر #هوشمند_علیپور زندانی سیاسی محکوم به #اعدام :
— parisa (@parisa05538001) September 7, 2020
ضمن ناعادلانه خواندن روند دادرسی و حکم صادره علیه فرزندش می گوید تمام اعترافات هوشمند تحت اجبار و زیر #شکنجه و تهدید صورت گرفته است. او با اشاره به اینکه جان فرزندش توسط #جمهوری_اسلامی در خطر قرار دارد میگوید pic.twitter.com/yqvdqPZqG8
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق