داعش تەنیا لە مانگی ئابدا ١٠٠ هێرشی ئەنجامداوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

داعش تەنیا لە مانگی ئابدا ١٠٠ هێرشی ئەنجامداوە

داعش تەنیا لە مانگی ئابدا ١٠٠ هێرشی ئەنجامداوە



پرس میدیا
به‌گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنێكى يه‌كێتيى تۆژينه‌وه‌ و شرۆڤه‌كردنى تيرۆر "TRAC"، چه‌كدارانى داعش ته‌نها له‌ مانگى ئابى ئه‌مساڵدا به‌رپرسيارێتى ئه‌نجامدانى 100 كرده‌وه‌ى تيرۆريستييان له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراقدا گرتوەته‌ ئه‌ستۆ.

يه‌كێتييه‌كه‌ ئ رایگەیاندووە، ئه‌و كرده‌وه‌ تيرۆريستييانه‌ى دراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌م رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ به‌ رێژه‌ى‌ 25% زيادى كردووه.


هەروەها جه‌ختي لەوەکردووەتەوە، "هێرشه‌كانى داعش به‌ پله‌ى يه‌كه‌م له‌و ناوچانه‌ چڕبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ده‌ست گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان ئازاد كرابوون".

هاوکات به‌گوێره‌ى تۆڕى "فۆكس نيوز"ى ئه‌مريكى زيادبوونى ئەو هێرشانه‌ ئاماژه‌يه‌ بۆ ئاراسته‌يه‌ك كه‌ جێگه‌ى نيگه‌رانييه‌ و خۆى له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌بينێته‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى به‌رچاو له‌ڕێگه‌ى چه‌ند گرووپێك له‌ شانه‌ نووستووه‌كان، كه‌ ئه‌مه‌ش هۆى نيگه‌رانييه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جيهانيى.

جێى وه‌بيرهێنانه‌وه‌يه‌، دواى چه‌ندين شه‌ڕى خوێناوى كه‌ زياتر له‌ سێ ساڵى خاياند، عێراق له‌ كۆتايى ساڵى 2017 "سه‌ركه‌وتن"ى به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌ راگه‌ياند، به‌ڵام چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌ هێشتا له‌تواناياندايه‌ هێرشه‌ بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان له‌ باكوور و رۆژئاواى عێراق.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©