لەسەر ئاشکراکردنی کۆبوونەوەی لەگەڵ حیزبوڵلا ماکرۆن سەرزەنشتی رۆژنامەنووسێک دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەسەر ئاشکراکردنی کۆبوونەوەی لەگەڵ حیزبوڵلا ماکرۆن سەرزەنشتی رۆژنامەنووسێک دەکات

لەسەر ئاشکراکردنی کۆبوونەوەی لەگەڵ حیزبوڵلا ماکرۆن سەرزەنشتی رۆژنامەنووسێک دەکات


پرس میدیا
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەیروت پایتەختی لوبنان، سەرزەنشتی ئەو پەیامنێرەی رۆژنامەی Le Figaroی کرد کە ھەواڵێکی لەسەر کۆبوونەوەی خۆی و سەرۆکی فراکسیۆنی حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان، محەمەد رەعد ئامادەکردبوو.

پەیامنێری رۆژنامەی Le Figaro، جۆرج مالبرۆنۆت لەبارەی کۆبوونەوەکەی ماکرۆن لە میانی سەردانەکەی بۆ بەیروت لەگەل محەمەد رەعد ھەواڵێکی تایبەتی ئامادەکرد و پشت بەستن بە سەرچاوەیەک زانیارییەکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد. 

ماکرۆن لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان، محەمەد رەعد وتوویەتی: "دەمەوێ کار لەگەڵ ئێوە بکەم بەڵام دەتوانی ئەوە بسەلمێنی کە لوبنانیت؟ ھەموو کەسێک دەزانێ کە ئێوە بە پێی رۆژەڤی ئێران جوڵە دەکەن. ئایا ئێوە لوبنانییەکانتان خۆشدەوێت، بەڵێ یان نەخێر؟ بگەڕێنەوە ماڵەوە. سووریا و یەمەن جێبھێڵن. لێرەدا بۆ دروستکردنی دەوڵەت کاری خۆتان بکەن. چونکە ئەم دەوڵەتە سوودی بۆ خانەوادەکەتان دەبێت".

بەپێی گرتەی رووداوەکە کە رۆژی سێشەممە روویداوە و رۆژی چوارشەممە کەناڵی LCI بڵاویکردووەتەوە، ماکرۆن لە نێو قەرەباڵخییەک دەنگی بەسەر جۆرج مالبرۆنۆت بەرزدەکاتەوە و دەڵێت: "بەھۆی ھەستیاری پرسەکە، ئەوەی کە کردتان ھەست نەکردنە بە بەرپرسیارێتی. بۆ فەڕەنسا و پەیوەندیدارەکانی ئێرەش دوورە لە ئیتیکی رۆژنامەوانی و ھەست نەکردنە بە بەرپرسیارێتی. دەزانن کە من بەرگریی لە رۆژنامەنووسان دەکەم، ھەمیشە بەرگرییان لێ دەکەم. زۆر بە ئاشکرای بە ئێوە دەڵێم. ئەوەی ئەنجامتان دا ھەڵەیە و پیشەییانە نییە".

ھەر بەپێی گرتەکە دەبینرێ کە ماکرۆن بێ ئەوەی مافی وەڵامدانەوە بەم رۆژنامەنووسە بدات شوێنەکە جێدەھێلێت.

لای خۆیەوە مالبرونۆت لەدوای ئەو کاردانەوەیەی ماکرۆن لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان، رایگەیاند: "لەبەرامبەر توندی ئەو ھێرشەدا کە مایەی قبوڵکردن نییە، تووشی سەرسووڕمانێکی زۆر بووم".

لە راگەیەنراوێکیشدا بۆ رۆژنامەوانان کە لەلایەن کۆشکی ئیلیزێ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە ماکرۆن مالبرونۆتی بەوە تۆمەتبار کردووە کە دەرفەتی نەداوە سەبارەت بەو ھەواڵە ھەندێک زانیاریی راستبکرێنەوە. 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©