کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرەکان چی لەسەر بەرەی نیشتیمانی دەڵێن؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرەکان چی لەسەر بەرەی نیشتیمانی دەڵێن؟

کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرەکان چی لەسەر بەرەی نیشتیمانی دەڵێن؟

پرس میدیا
هەرێمی کوردستان ئێستادا ڕووبەڕوی قەیرانێکی قوڵی سیاسی، ئابوری،ئیداری و کۆمەڵایەتی بووەتەوە، ئەوەش وایکردووە هاوڵاتیان بە تەواوی لە حیزب و حکوومەت و تەواوی ئەو جوڵە سیاسیانەی بە ئامانجی باشکردنی گوزەرانیان دەنرێن بێ ئومێد بن. 

ئایا درووستکردنی بەرەیەکی نیشتیمانی لەبەرەی خەڵک وەک بەدیلێکە بۆدەرچوون لەم قەیرانانەی ڕووبەڕوی کوردستان بوونەتەوە، لەم بەدواداچوونەدا پرس میدیا بۆچوونی ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری وەرگرتووە.



 جەلال ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی ھاوپەیمانی بۆپرس میدیا دەڵیت وەک لای ھەموولایەک ئاشکرایە کەحکومەتی ھەرێم شکستیان ھێناوە لەحوکمڕانی وەئەگەر تموحێکیشان ھەبێت، بۆچارەسەریش پێیان چارەناکرێت وچونکە گەندەڵییەکانیان بووەبەسیستەم.

بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش بەحوکمی تەجروبەی چەند ساڵی پێشوویان، دەرکەوتووە کەئەویش چەقبەستوو بووەو تەنیا تەماشای باروودۆخەکەدەکات و لەگەڵیدا کات دەگوزەرێنێت و ھیچ پڕۆژەیەکیان پێنیەو پێشیان ناکرێت. 

بۆیە لەئستادا تەنیا بەدیل دروستکردنی بەرەیەکی نیشتیمانیە تابتوانێت ،جارێکیتر متمانە بۆخەڵک دروست بکاتەوە چونکە لەئێستادا خەڵک متمانەی نەبەدەسەڵات نەبە ئۆپۆزسیۆنیش نەماوە. 

ھەرچەندە بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتادا بەدڵسۆزانە چووە ناوحوکمەتەوە بەئامانجی ئەوەی دەسەڵاتێکی تەندروست و شەفاف دروستبکات بەڵام نەیتوانی ئەوەش وایکرد ھاوڵاتیان چیترمتمانە بەئۆپۆزسیۆنیش نەکات. 

ئەوبەرەیە لەتاک حیزبی و تاک کەسی بەدووربێت و،بکرێتە بەرەیەکی بەرفروان کە ھەمووتاکەکان خۆیانی تێداببیننەوە، چونکە بێمتمانەییەکە ئەوەندە زۆرو قوڵ بووەتەوە بەبەرەیەکی بەرفراوان و تۆکمە نەبێت ئەم ئەرکە جێبەجێ ناکرێت . 

بوونی بەرەیەکی نیشتمانی یاخود ئاراستەیەکی نیشتمانی کارێکی نوێیە


هاوکات شێرکۆسەعید چالاکوانی مەدەنی لەسەر ئەو پرس بە پرس میدیای وت دوو بیرۆکە هەیە بۆ ئەم کارە نوێیە ، کۆمەڵێك پیان وایە بەرەیەک دروست بکریت بۆ دەنگە ناڕازیەکان ، کۆمەڵێکیش پێیان وایە ئاراستە و ڕەوتێکی نیشتمانی دروست بکرێت ، بۆ هەردوو فۆرمەکەش بەهانەی خۆی هەیە. 

لەهەردوو دۆخەکەدا ، بوونی بەرەیەکی نیشتمانی یاخود ئاراستەیەکی نیشتمانی کارێکی نوێیە هیوای لەسەر هەڵدەچنرێت بۆ کۆکردنەوەێ دەنگی ناڕازی و دەنگی تۆراوو کەسانێك کەباوەریان بەفۆرمی حزبی نەماوە. 

بازنەی ئەم بەرەیەش زۆر گەورەیەو دەچێتە ڕێژەی ٦٠٪ دەنگدەرانەوە ، ناسنامەی ئەم بەرەیەش نیشتمانیەو هیچ ناسنامەیەکی ئایدۆلۆجی و فەلسەفەیەکی سیاسی لەخۆناگرێت، تەنها خزمەتکردنی نیشتمان و شڵەقاندنی گۆمی مەنگی چەقبەسەتویی و هاندانی جوڵەیەکی سیاسی نوێیە. 

ئەوەی زیاتر پاڵنەر و جێی هیوایە ئەم بەرەنیشتمانیە بتوانیت لەبەرەی خەڵک لیستێکی پاڵێوراوانی هەبێت بۆ هەڵبژاردنی ئایندەو کەسانی دڵسۆزو نیشتمانی بۆ کۆکەنەوە تا زیاتر ببێتە جێی هیوای هاوڵاتی و وەک نۆبەرەی بەرە نیشتمانیەکە بێتە مەیدان . 
لە ئێستا دەسەڵات ناتوانێت پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان جێبەجێ بکات


نایف شێخانی پسپۆڕ لەیاسای نێودەوڵەتی دەڵێت:دروست کردنی بەرەیەکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستاندا لەلایەن خەلك دوور لە ئایدۆلۆجیا لە ئێستادا زەرورەتێکی حەتمیە وەکو بەدیلێك بۆ دەسەڵاتی ئێستای کوردی لە پێکهاتەی حکومەتدا. 

ئەو پێی وایە تاکە ڕێگایە بۆ دەرچوون لەو قەیرانە دروست کراوەدا کە چەسپێنراوە بەسەر هاوڵاتیاندا بەهۆی پەیڕەو کردنی سیاسەتی زاڵ بوونی بەرژەوەندی کەسی و حیزبی بەسەر بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی و هاوڵاتیاندا . 

کاری لایەنە حیزبیەکان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات بۆ مەبەستی باش کردنی ژیانی هەوڵاتیانە لە خراپەوە بۆ باش وە لە باشەوە بۆ باشترین ، نەوەک باشتر کردن و بەهێز کردنی باری ئابووری و سیاسی و سەربازی و پەیوەندی حیزبەکانیان . 


لە ئێستا دەسەڵات ناتوانێت پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان جێبەجێ بکات سەرەڕای نەبوونی خزمەت گوزاریەکان کە ئەرکی سەرەکی حکومەتە ، وە پێنەدانی مووچەش ژیانی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی تووشی شەلەل کردووە ، بۆیە پێویستە بەرەیەکی نیشتمانی لە خەلك دروست بێت بۆ نەهێشتنی گشت قەیرانەکان و گەڕانەوەی دادپەروەری و سەندنی ماف و چەسپاندنی یاسا بە شێوەی یەکسانی بەسەر هەموواندا . 
 دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بە خراپترین کاتیدا تێئەپەڕێت


پەیمان عیزەدین -پارێزەر و چالاکوانی سیاسی دەڵێ، دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بە خراپترین کاتیدا تێئەپەڕێت، پڕۆسەی حوکمڕانی بەتەواوی شکستی خواردووە و لە هەموو سێکتەرەکاندا داروخاوە ، خەڵک متمانەی بەهیچ کام لە حیزبەکانی دەسەڵات و چاوەڕوانیشی لەوانەی دەرەوەی دەسەڵات نەماوە. 

ئەم بێ هودەیی و بێ دەرەتانیەی خەڵک لەلایەک و خراپبون و دارمانی بەردەوامی گوزەران و بژێوی خەڵک ، لە هەموو کاتێ زیاتر پێویستی بەڕێکخستنی ناڕەزایەتیەکان و کۆکردنەوەیانە لە بەرە و ڕەوتێکی نوێی سیاسیدا. 

ڕەوتێک کە ئامانجی بنەڕەتی و سەرەکی گێڕانەوەی بەها بێ بۆ ئینسان، کار لەسەر دوبارە بنیادنانەوەی کەسێتی و شکۆی تاک بێ لە کۆمەڵدا. 

ئێمە پێویستمان بە پیشاندان و دەرخستنی سیاسەتە وەک ئەوەی کە ئەبێ ببێ، دوور لە بازرگانی و یاریکردن بە هەست و نەستی خەڵک ، سیاسەتێک کە کاربکات بۆ باشبونی گوزەرانی خەڵک و هێنانەدی زەمینەیەکی ژیانی دیموکراسیانە ، ئەمەش بۆ ئێستا تەنیا لە ڕێکخستن و یەکخستنی دەنگە ناڕازیەکاندا ئەبێ لە بەرەیەکی سیاسی نوێدا. 
هێزە سیاسیەکان خۆیان بەبەڕپرس بزانن بۆچارەسەری دۆخی ئێستای ھەرێم

 

هەروەها قادر شوانی -سکرتێری گشتی حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان دەڵێت  ھەموو لایەن و ھێزە سیاسیەکان خۆیان بەبەڕپرس بزانن بۆچارەسەری دۆخی ئێستای ھەرێم، دەبێت لایەنە سیاسیەکان بەشێوەی بەرە یاخود نیمچە بەرە ،یاخود لیست یان ھاوپەیمانی لەژێر چەترو ھەرناوێک بێت ڕیزەکانیان یەک بخەنەوەو خۆیان سازو ئامادەبکەن و جیاوازیەکانیان وەلابنێن تا ببنەخاوەنی یەک وتارو یەک کردار. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©